پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی "بکوژێک"ی ڕاگەیاند

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر رووداوی كوژرانی كەسێك لەلایەن براكەیەوە هێزەكانی پۆلیس بكوژەكەیان دەستگیركرد. 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لەسنوری‌ قەزای‌ چەمچەماڵ برایەك، براكەی‌ خۆی‌ كوشت‌و پاش تێپەڕبونی‌ چەند سەعاتێك بەسەر روداوەكە مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو بكوژەكەیان دەستگیركرد.

رونیشیكردوەتەوە: تۆمەتبار (ژ.ئـ.ع) تەمەن 22 ساڵان بەچەكی‌ كڵاشینكۆف تەقەی‌ لەبرایەكی‌ خۆی‌ كرد بەناوی‌ (م.ئـ.ع) تەمەن 35 ساڵان، بەوهۆیەوە گیانی‌ لەدەستدا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: پاش كۆكردنەوەی‌ زانیاریی ‌‌و دەستپێكردنی‌ لێكۆڵینەوەكان، لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناوەوە توانرا بكوژەكە دەستگیربكرێت و  لەئێستاشدا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٠٦ لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ بەندەو لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە.



PM:07:17:01/08/2019