وڵاتی سعودیە کە ناوەندی سونە مەزهەبەکان دادەنرێت، رایگەیاند کە رۆژی ١١ی ئاب یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند " ئێوارەی پێنجشەممە مانگی زیلحجە بینراوە و رۆژی هەینی 2-8-2019 دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی زیلحجەی هیجری".
ناوەندە دینیەکانی ئەو وڵاتە دەڵێن" بەو پێیە بێت رۆژی یەکشەممە 11ی ئاب یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە".
ئەوە لەکاتێکدا هەندێک ناوەندی دینی ئیسلامی ناوجەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە رۆژی ١٢ ی ئاب یەکەم رۆژی جەژنە.