ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۰۱۹/۸/۱ هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان لە قۆناغی ۳۲ لە پاڵەوانیەتی (نۆڕوەی کەپ) لە نەرویژ، لەگەڵ تیپی ئەستیرۆی نەرویژی بە یەکگەیشتن، یارییەکەیش بە بردنەوە هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان بە ئەنجامی (۲-۰) گۆڵ کۆتایی هات، گۆڵەکانی هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان لە رێگەی یاریزانان (محەممەد دلاوەر و توانا ئەمیر) تۆمار کران.
بۆ زانین، هەر ئەمڕۆ هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان، لە قۆناغی ۱٦، لە کاتژمێر ۸:۳۰ ـی ئێوارە بە کاتی کوردستان، بەرامبەر تیپی (خارس ئەکادیمی) ـی غانایی یاری دەکات.