ئازاری سوڕی مانگانە بەئازارێکی توند دادەنرێت کە دووچاری زۆرێک لە خانمان دەبێت
لەپێش یاخود لەماوەی سوڕی مانگانەدا. ئەم ئازارە لەخواروی سکدا دروست دەببێت، زۆر جار۱-۲ ڕۆژ پێش دەستپێکردنی
سوڕەکەیە هەندێک جاریش لەکاتی دەستپێکردنی سوڕەکەدا ڕودەدات.
چەند ڕاستییەک دەربارەی سوڕی مانگانە و نیشانەکانی..
ـ ئەم ئازارە سەرەتا کەمە دواتر زیاد دەکات.
ـ هەلچونی سۆزەکی کاریگەری دەبێت لەسەر دروست بوونی ئەم ئازارە.
ـ هەندێک جار سەرگێژان، ڕشانەوە، ئارەقکردن،
ژانەسەر، سکچونی لەگەڵدا دەبێت.
ـ دروست بوونی غازات
ـ هەندێک کەس توشی قەبزی دەبن
چۆن چارەسەری بکەیت:
ـ دەتوانرێت هەندێک لەئازار شکێنەکانی
وەک ئیبۆفین، ناپرۆکسین بەکاربهێنرێت .
ـ لەهەندێک حاڵەتدا حەبی کۆنترۆڵکردنی
سکپڕی دەشێت بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی پارێزگار لەدەرچوی هێلکەکان بکرێت و ئازارە توندەکەت
نەهێڵێت.
چونە ناو گەرماوێکی گەرمەوە
ـ بەکارهێنانی پارچە پەڕۆ یاخود بوتێڵکی گەرم بۆسەر ئەوجێگایەیەی ئازارەکەی
هەیە
خۆپاراستن:
ـ خواردنی سەوزەو میوە، کەم خواردنی چەوری، سوێری، کحول، و کافاین.
ـ ئەنجامدانی مەشقکردن بەڕێکو پێکی
ـ نەهێشتنی قەڵەقی
ـ وازهێنان لەجگەرە کێشان.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: medical news today