تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان لە رەغدە سەدام حسێن داخرا

لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیبسووک ئەکاونتی كچە دەمڕاستەکەی سەدام حسێن داخرا.

هەرچەندە رەغدە سەدام حسێن دوو رۆژە داوا لە هاورێیانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەکات تا یارمەتی بدەن لە کردنەوەی هەژمارەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام، بەڵام تا ئیستا سوودی نەبووە.

ئەو لەو تیوتەیدا دەلێت " بۆ زانیاری پەیجەکان هاک نەکراون".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر فانەکانی رەغدە سەدام حسێن رای جیاوازیان لەسەر داخستنی ئەکاونتەکەی هەیە، ژمارەیەکی بەرچاو دەیگەڕێننەوە بۆ ئەو لێدوانە ئاگریانەی ڕەغدە دەیدات و پشتگیری توندوتیژی لە عێراق پاڵپشتی  هێزە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی کان  بۆ روخانی رژێمی ئێستا دەکات. 

   
ڕەغدە سەدان حسێن کچە گەورەی سەدامەو لەدوای لە سێدارەدانی باوکیەوە، ناوبراو وەک دەمڕاستی بنەماڵەکە هەڵسوکەوت دەکات و لێدوان بۆ میدیاکان دەدات، رەغدە لەگەڵ بەشێکی زۆری خێزانەکەی لەدوای رووخانی رژێمی پێشووە لە ئوردون دەژی.



PM:09:42:01/08/2019