سلێمانی: دەیەمین ڤستیڤاڵ بۆ خوێندنەوەی قورئان سازدرا

لە شاری سلێمانی یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خوێندنی قورئانی پیرۆز لە هەرێمی كوردستان بە بەشداری ژمارەیەك قورئان خوێن، ساز كرا.

دوێنێ 5شەممە، فێستیڤاڵەكە لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەبەشداری ژمارەیەكی زۆری میوانان ئەنجامدرا، تێیدا جگە لە پێشكەشكردنی وتاری سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵ، قورئان خوێنانی بەشداری فێستیڤاڵ بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئان بەشدارییان كرد.

گۆران عەباس سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە رایگەیاند فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خاڵ بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ساڵانە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدانی چالاكیی لاوان ساز دەكرێت، ئەمساڵ دەیەمین فێستیڤاڵە كە بەبەشداری ژمارەیەك قورئان خوێندنی نێودەوڵەتی ناوخۆ و دەرەوە بەڕێوە چوو.

ڕاشیگەیاند" قورئان خوێنەكان لە هەرێمی كوردستان قورئان خوێنانی نێودەوڵەتی كۆچەر عومەر و راستی عوسمان، لە ئێران قورئان خوێنی نێودەوڵەتی محەمەد جەواد حسەینی، لە سویسرا قورئان خوێنی نێودەوڵەتی شێخ موعتەسەم بیلا ئەلعەسەلی بەشدارن، هەروەها بڕیاربوو لە میسر قورئان خوێنی نێودەوڵەتی شێخ تەها نوعمانی بەشدار بێت، بەڵام بەهۆی دروستكردنی كێشە لە پێدانی ڤیزەكەی لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە نەیتوانی گەشت بكات".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم فێستیڤاڵە بە یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خوێندنی قورئانی پیرۆز لە هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنرێت كە ساڵانە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ناونانی ڤێستیڤاڵەكە بەناوی خاڵەوە بۆ زیندوو هێشتنەوەی ناوی ئەو زانایەیە كە لەم شارەوە چەندین بەرهەمی ئاینی و فەرهەنگی پێشكەش كردووە، 
شێخ محەمەدی خاڵ زانایەكی ناوداری كورد بووە لە شاری سلێمانی و چەندین نوسین و كتێبی هەیە لە بواری راڤەكردنی قورئان و ئاینی و فەرهەنگی.


AM:10:12:02/08/2019