ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی كە دەیانەوێت ببنە خێزانی جێگرەوە بۆ ئەو منداڵانەی بێ خێزانن

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازی‌ لەو خێزانانە دەكات، كە ئامادەیی‌ دەردەبڕن بۆ ئەوەی‌ لە پرۆسەیەكی‌ مرۆڤانەدا ببنە خێزانی‌ ئەو منداڵانەی‌ خێزانەكانیان لەدەست دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە "هیچ ڕێگەیەك نییە بە هۆیەوە تۆ و خێزانەكەت ببنە ئەو باوەش ‌و سێبەرو چەترە پڕ میهرە بۆ منداڵێك بێگومان هەیە، هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازی‌ لەو خێزانانە دەكات، كە ئامادەیی‌ دەردەبڕن بۆ ئەوەی‌ لە پرۆسەیەكی‌ مرۆڤانەدا ببنە خێزانی‌ ئەو منداڵانەی‌ خێزانەكانیان لەدەست دەدەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەموو دەتوانن لەو پرۆسە گەورەیە بێیتە پێش ‌و یەكێك بن لەو خێزانە جێگرەوانە، بۆ ئەو مەبەستە دەرگای‌ خێزانی‌ جێگرەوە كراوەیە و چاوەڕوانتانە.

ناونیشان‌ و ژمارە تەلەفونی‌ هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە:

سلێمانی‌، شەقامی‌ سەرەكی‌ گەڕەكی‌ بەكرەجۆ، بینای‌ كۆمەڵگەی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌.
بۆ پەیوەندی‌: ژمارە تەلەفوون: (053,3160079)، مۆبایل: (07721570117).

كات و ڕۆژی‌ دەوام: سەعات (8.00 ی بەیانی – 3.00ی پاشنیوەڕۆ)ی‌ هەموو ڕۆژێكی‌ هەفتە، یەكشەممە بۆ پێنجشەممە، دەتوانن سەردانمان بكەن.

بۆ زانینی‌ مەرج‌ و شێوازی‌ پەسەندكردنی‌ هەر خێزانێك و وەرگرتنی‌ زانیاریی‌ زیاتر دەتوانیت سەردانی‌ ئەم لینكە بكەیت


PM:12:29:02/08/2019