یانەی ریاڵ مەدرید نزیکە لە راگەیاندنی گرێبەستێکی تر

یانەی ریاڵ مەدرید نزیکە لە راگەیاندنی گرێبەستێکی تر و دەیەوێت ڤان دی بیکی هۆڵندی ویاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاندووە، ڤان دیک بیک بە تەواوی لە یانەی ریاڵ مەدرید نزیک بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی لە گواستنەوەی پۆگبا سەرکەوتوو بێت، کە ئەم یاریزانە نرخەکەی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە.

یانەی ریاڵ مەدرید بە باشی زانیوە، ئەم یاریزانە لە جیاتی پۆگبا بکڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یاریزانەکە کردووە.

ئەگەر ئەم گرێبەستە لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجام بدرێت، دەبێت شەشەم یاریزان لەم هاوینە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.



PM:07:47:02/08/2019