وێنەیەکی مناڵی ئەستێرەیەکی کورد ئایدڵ بڵاودەبێتەوە

بچووکترین خانمی کورد ئایدل، بانە شێروان کە تا پلەکانی کۆتایش توانی سەربکەوێت، وێنەیەکی مناڵی خۆی بڵاودەکاتەوە.

وێنەیەکی مناڵی بانە شێروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوەو فانەکانی بە سەرنجەوە لە وێنەکەیان رووانیووە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە بەمناڵیش بەهەمان شێوەی ئێستا جوان بووە.

بانە شێروان کە زیاتر لە پێشبڕکێی بەرنامەی کورد ئایدڵ ناوبانگی دەرکرد کە لەگەڵ گۆرانی وتندا، وەک مۆسیقا ژەنێکیش دەرکەوت و دواتریش لە ساڵی پار گۆرانییەکی لەگەڵ نەوید زەردی بلاوکردەوە.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی 18ساڵەو بە تەمن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵی ‌‌ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌س بێنێت، بەڵام تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر هونەرەکەی. 



AM:12:12:03/08/2019