سێ بوومەلەرزە ئەم شارەی رۆژهەڵات و هەرێمی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی ی ئاب بوومەلەرزەیەک لە شاری کوردی سەربیل زەهاب روودەدات و کاریگەری ئەو بوومەلەرزەیە شاری خانەقینیش دەهەژێنێت و، هەر بەیانی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزەی سووک شاری کەلاری هەژاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیانێکدا رایگەیاند" بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی وبوومەلەرزەی عێراق کاتژمێر ٣:٢٦ بەرەبەیانی ئەمڕۆ روودانی بوومەلەرزەیەکی لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری خانەقین لەشاری سەربیل زەهاوی تۆمارکردووە".

لەو بەیانەدا هاتووە " هێزی بوومەلەرزەکە ٤،٢ رێکختەر بووەو لە دووری ٨٠ کم لە رۆژهەڵاتی خانەقین روویداوەو بەتەواوی لە شاری خانەقین هەستی پێکراوە، پێش ئەوەش دوو بوومەلەرزەی لاواز بە پێوەری ٣،٥ رێختەر لە شاری کەلاری داوەو خەڵکەکەی بە لاوازی هەستیان پێکردووە".

بوومەلەرزەکان لە دیوی عێراق هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.




AM:09:27:03/08/2019