سوریا: تەقیەنەوەیەک لە فرۆکەخانەی شەعیرات ڕوویدا

بەهۆی هەڵەی هونەرییەوە تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی شەعیرات لە پارێزگای حمس لە سوریا رویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەكی دیكە برینداربون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی سانا بە فەرمی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی ڕوودانی هەڵەی هونەری لەكاتی گواستنەوەی چەك و بارووتی ماوەبەسەرچوو تەقینەوە لە فڕۆكەخانەی شوعێرات ڕوویداوە.

 ئەوەسخراوەتەڕوو، فڕۆكەخانەكە بە یەكێك لە گەورەترین فڕۆكەخانە سەربازییەكانی سوریا دادەنرێت، كە كەوتۆتە ڕیفی حمص-ی ڕۆژئاوا.

هاوكات تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان لە فڕۆكەخانەی شەعیرات ژمارەی كوژراو و بریندارەكانیان رانەگەیاندوە.





PM:04:43:03/08/2019