نادیە موراد: ئێزیدییەكان بەهێزترن لە ئایدۆلۆژیای شەڕانگێزی داعش كە دەیویست بمانڕوخێنێت

كچە ئێزیدی رزگاربوی دەستی داعش و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی "نادیە موراد" رایگەیاند، بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی ئێزییدیەکان پەیامیکی بڵاوکردەوە.

نادیە موراد، ئەمڕۆ شەممە، بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكانەوە لەپەیامێكدا لەتویتەر رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكانە كە تێیدا هەزاران ئێزیدی بێتاوان كوژران و هەزارانیشیان لێ رفێندراو كرانە كۆیلە و تا ئێستاش سێ هەزار ئێزیدی بێسەروشوێنن.


نادیە موراد ڕاشیگەیاند" ئێمە هەمو شتێكمان لەدەستدا، بەڵام هەرگیز تەسلیم نەبوین. ئێزیدییەكان بەهێزترن لە ئایدۆلۆژیای شەڕانگێزی داعش كە دەیویست بمانڕوخێنێت".


PM:04:53:03/08/2019