بەغدا- بەرپرسێکی گەورەی ئەمنی لە کارەکەی دوورخرایەوە

لە بەغدا ئەم ئێوارەیە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو شارە لە پۆستەكەی دورخرایەوە، فەرمانی دەستگیرکردنی زیندانیكردنیش بۆ ژمارەیەك ئەفسەری پایتەخت دەركرا.

فەرمانی لابردن و دەستیگرکردنی ئەو ئەفسەرانەی بەغدا، لەلایەن وەزیری ناوخۆی عێراقەوە دەرچوو بەرامبەر هەڵهاتنی 15 زیندانی لە نوسینگه‌ی بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ بنكه‌ی پۆلیسی قه‌نات له‌ خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا لەكاتی ژەمی نانخواردندا هەڵهاتوون.

میدیا عێراقییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یاسین طاهر الیاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی دورخستنەوەی بۆ لیوا روكن علی الغریری دەركردم هەروەها فەرمانیدا بە زیندانیكردنی ئەو ئەفسەرانەی لەو روداوەدا كەمتەرخەمبون.



PM:08:25:03/08/2019