ڤیدیۆی گۆرانییەکی جێنفەر لۆپیز لە یەک رۆژدا نزیکەی ٥ ملیۆن بینەری هەبووە

جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری هۆلید ڤیدیۆی ئاهەنگێکی خۆی لە تەلئەبیب بڵاودەکاتەوە، لە ماوەی رۆژێکدا دەبێت بە یەکێک لە پڕ بینەرترین ڤیدیۆو نزیکەی ٥ ملیۆن هاوڵاتی تەماشای دەکات.

جێنفەر لۆپیز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی ئاهەنگێکی خۆی بڵاودەکاتەوەو دەبێتە بەیەکێک لە پڕترین بینەرترین ڤیدیۆ لە ماوەیەدا.

 لەم هەفتەدا لۆپیز چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بەسواری حوشترەوەو لە وڵاتی ئیسرائیل لەگەڵ دەستگیرانەکەی ئالێکس رۆدیگیر.
  
جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی کە لە ژیانیدا سێ جاری تر ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، ساڵێ داهاتوو دەچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە.

جێنیفەر لەماوەی ڕابردوودا لە نزیک دەریا بەشێوەیەکی ڕۆمانسی لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر چەندانجار بینراوە، لەم دواییەدا ئەڵقەی دەستیگرانی پێشکەشی جێنیفەر لۆپێز کرد، بەپێی زانیاریەکانیش جێنیفەر لە پرۆگرامی " Today "ڕایگەیاندووە کە ئاهەنگی بەمزووانە هاوسەرگیریان لە ساڵی داهاتوودا دەبێت بەپێی شێواز و دەستوری مەسیحی.

جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٤٩ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.




PM:09:14:03/08/2019