سەنگاو: دووهەزار دۆنم زەوی سوتا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری چیای ئەشداخ-ی ناوچەی سەنگاو ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە و بوەهۆی سوتانی نزیکەی دو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، رایگەیاند، "لە سنوری چیای ئەشداخ-ی ناوچەی سەنگاو ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە و بوە هۆی سوتانی نزیکەی دو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و 200 داری سروشتی".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لەو بارەیەوە بەردەوامە.


AM:09:53:04/08/2019