نێچیرڤان بارزانی: کار لەسەر ئەوە دەکەین شنگال ببێتە پارێزگا

ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی پێنجهەمین ساڵوەگەڕی داگیركردنی شنگال لە شاری دهۆك بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند"  ئەوەی پێویستبێت بۆ رزگارکردنی رفێندراوان دەیکەین و تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 225 ژن و کچی ئێزدی رزگارکراون".

نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، دوژمنان ده‌یانه‌وێت ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر خاكی خۆیان نه‌مێنن و ده‌ربه‌ده‌ر بن، به‌ڵام ئێزدییه‌كان به‌ هێز و بیروباوه‌ڕی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌.

داواشیكرد سندووقێكی تایبه‌ت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی به‌شداری تێدا بكات.

لەبارەی دۆخی شنگالیشەوە وتیشی" داواکارین ناکۆکییە سیاسییەکان نەبنە مایەی رێگری لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال  و کار لەسەر ئەوە دەکەین شنگال ببێتە پارێزگا".

لە ڕۆژی 3ی ئابی 2014 چەكدارەكانی داعش شارۆچكەی شنگال و ناوچەكانی دەوروپشتیان داگیركرد و بەهۆیەوە هەزاران بوونە قوربانی و دوێنێش پەرلەمانی کوردستان (3ی ئاب)ی پڕۆژەیاسای بە جینۆسایدناساندنی ئێزدییەكانی پەسەند كرد.


PM:12:52:04/08/2019