ئەمریکا پێشوازی لەئاگربەستی نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەئاگربەستی نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا پێشوازی لەئاگربەستی نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کرد و هانی لایەنەکانی داوە ئەو ئاگربەستە بکەنە هەنگاوێک بۆ کۆتایهێنان بەتوندوتیژی و هێرشەکانی سەر هاوڵاتیان.

هەفتەی رابردو میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی چەکدارەکان پابەند دەبن بەمەرجەکانی ئەو رێکەوتنەی کە روسیا و تورکیا پێشێلیان کرد.

بەپێی زانیاری نەتەوە یەکگرتوەکان، لەمانگی ئەپرلی ساڵی رابردوەوە بەهۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی گەورەی توندوتیژی لەنێوان حکومەتی سوریا و هێزییە یاخییەکاندا لانیکەم 400 هاوڵاتی کوژراون و 440 هەزاری دیکەش لەترسی توندوتیژییەکان چونەتە دەرەوەی سنورەکانی ئەو وڵاتە.


PM:07:12:04/08/2019