وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر کەشتیە نەوتیە دەستبەسەردا گیراوەکە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەم ئێوارەیە ٤ ی ئاب روونکردنەوەیەکی لەسەر کەشتیە نەوتییەکەی عێراق بڵاوکردەوەو ئاشکرای دەکات کە کەشتیەکی بچووکە.

لەو روونکردنەوەیە کە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی بە میدیاکانی راگەیاند" وەزارەتی نەوت زەیتی گاز هەناردە ناکات، بەڵکو وەزارەت تەنها نەوتی خاو دەنێرێت، ئەویش بەپێی پێودانگە نێودەوڵەتییەکان".

ئەو رایگەیاند عێراق "هیچ پەیوەندیەکی بەو کەشتییەوە نییەو، زانیاری لەسەر کۆدەکەنەوە".

هەروەها عاسم جیهاد وتیشی" عێراق لە رێگای ئەم جۆرە کەشتیە بچوکانەوە نەوت هەناردە ناکات".

ئەمڕۆ ئێران رایگەیاند دەستیان بەسەر کەشتیەکی عێراقیدا گرتووە کە ٧٠٠ هەزار لیتر سوتەمەنی و ٧ کەشتیوانی تێدا بووە.



PM:11:46:04/08/2019