پێشمەرگە و ئاسایش لە سنوری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێكیان دژی داعش دەستپێكرد

بە مەبەستی لەناوبردنی شانە نوستووەكانی داعش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان ئۆپراسیۆنێكیان لە سنوری ناحیەی كوڵەجۆ و چەند ناوچەیەكی دیكەی دەوروبەری دەستپێكرد.

نەوشیروان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان ردەڵێت "ئۆپراسیۆنەكەمان بە هەماهەنگییە لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق لە سنوری دیالە و موسڵ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئۆپراسیۆنەكە لە سنوری پارێزگای دیالە ناوچەكانی سەعدیە و دەوروبەری خانەقین و ئیسڵاح و حسێنیە و چەند ناوچەیەكی دیكە دەگرێتەوە، ئێمە تاكو ئەو سنورەی لە نێوانماندایە لەگەڵ سوپای عێراق، كێوماڵی ناوچەكە دەكەین".

وتیشی " هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لە قۆڵی كوڵەجۆ و شێخ باوە و ئیسڵاح و حسێنیە دەستیان بە كێوماڵكردن كردووە و هێزەكان شوێن بە شوێن ئەركی خۆیان لە گەڕان و پشكنین ئەنجام دەدەن".



PM:02:24:05/08/2019