شێنێ هۆشیار وێنەیەكی جیاوازی بڵاوكردەوە

خانمە مۆدێلی شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی "شێنێ هۆشیار" وێنەیەكی سەرنجڕاكیشی بڵاوكردەوە، كە بە ستایلێكی نوێی سەرنجڕاكێشەوە گرتویەتی.

شێنێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی نوێی بڵاوكردوەتەوە، كە بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێشەوە دەركەوتووەو بۆتە جێی سەرسامی هەوادارانی و لە وێنەكەدا تاتۆیەك لەسەر قۆڵی ڕاستی دەردەكەوێت.

شێنێ لەگەڵ وێنەكەدا نوسیویەتی:

ئەزانن
لەبەر ئەو شارێكم خۆشدەوێت
لەبەر ئەو گەڕەكێكم خۆشدەوێت
لە بەر ئەو گەورەبوونم خۆشدەوێت
لەبەر ئەو گۆرانیەكم خۆشدەوێت
لە بەر ئەو ڕەنگێكم خۆشدەوێت
لە بەر ئەو ڕۆژێكم خۆشدەوێت
لە بەر ئەو بەروارێكم خۆشدەوێت 
لە بەر ئەوەی ئەوم خۆشدەوێت 
ئاشقیم

شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تەمەنی 24 ساڵە و لەشاری سلێمانی لەدایك بووەو دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دەكات، كە بەهۆی جوانییەكەیەوە لەلایەن هەوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەركردووە.



PM:03:21:05/08/2019