هانی موجتەهیدی، خانمە ئەستێرەی گۆرانی کوردی لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ گۆرانی وتندا سەما دەکات.
هانی کە وا ناسراوە خاوەن دەنگێکی تایبەت و شازە لە نێو خانمە گۆرانیبێژەکانی کوردا، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە ئاهەنگێکدا بۆ یەکەمجار لەگەڵ گۆرانی ووتندا سەمایەکی سەرنجڕاکێش دەکات.
ھانی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ھەر لەو شارەش گەورە بووە. لە قۆناغی سەرەتاییەوە ھەر لەو شارە خوێندوویەتی تا گەورە بووە بەڵام ھانی لەگەڵ مناڵەکانیتر جیاواز بووە و ھەر بەتەنھا بووە و ھەر بەتەنھاش یاری کردووە.
هانی، ژیانی هاوسهری پێک هێناوه بهڵام جیابووهتهوه و دوو مناڵی ههیه، کوڕێک و کچێک، که لای هانی دهژین و ههندێکجاریش سهردانی باوکیشان دهکهن.