وتەبێژی هاتوچۆی هەولێرڕایگەیاند، بەهۆی تەقینی قوتویەكی سپرا لەناو ئۆتۆمبێلێكدا حاڵەتیكی نەخوازراو رویدا و زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبیلێک کەوت.
موقەدەم فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەپەیجی فەرمی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردوەتەوە" ئەمڕۆ 5ی ئابی 2019، لەشاری هەولێر لەسەر شەقامی 100مەتری بەهۆی جێهێشتنی قوتوی سپرای ئۆتۆمبێل پاككردنەوەو داشبوڵ لەناو ئۆتۆمبلێكی تایبەت حاڵەتیكی نەخوازراو رویدا و زیانێكی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە، بەڵام لەوكاتەدا كەس لەناو ئۆتۆمبێلەكە نەبوە، ئەگینا ئەگەری زیانی گیانیش هەبووە".
ڕاشیگەیاند" داوا لەشۆفێران دەكەین، بەتایبەتی لەم چەند رۆژە كەپلەی گەرمی زۆر بەرزە، هیچ كات شوشەی بۆن یان سپرای یاخود موعەتەر یان هەر شتێكی تر كە ئەگەر تەقینی هەبێت بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەناو ئۆتۆمبێل بەجێنەهێڵن، كاتێك ئۆتۆمبێلەكانیان لەبەر تیشكی خۆر رادەگرن، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی تەقینیان وە لەئەنجامدا حاڵەتی مەترسیدار دەكەوێتەوە".