دوکان...كچێكی 17 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كچێكی تەمەن 17 ساڵ لەیەكێك لەگوندەكانی سنووری قەزای دوكان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی  ئابی2019  كچێكی تەمەن 17 ساڵان بەناوی باخان مەمەند سەعید لەگوندی قامیشە سەر بەناحیەی خەلەكان خۆی خنكاند و بەوهۆیەشەوە  گیانی لەدەستدا.

دوای رووداوەكە پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كــرا.



PM:04:33:06/08/2019