ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕى 100 هه‌زار دینار جه‌ژنانه به‌و مووچه‌خۆرانه دەبه‌خشێت كه مووچه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى بڵاویكردۆته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاریداوه بڕى 100 هه‌زار دینار بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى مووچه‌ى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه خه‌رج بكات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابوردوو، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕیاریدا، مووچه‌ى هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌ت و لایه‌نانه‌ى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌وه پێشوه‌خت بدات كه كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان ده‌كه‌وێته كاتى جه‌ژنى قوربانه‌وه.