دەرماڵەیەکی مامۆستایان دەبڕدرێت

وەزیری پێشووی دارایی ڕایدەگەیەنێت، دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی زانکۆ دەبڕێت، لەکاتێکدا زیاتر لە 10 ساڵە بۆیان خەرجدەکرێ.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری کە ئیمزای رێباز محەمەد حەملان وەزیری پێشووی دارایی لەسەرەو رۆژی 18/6/2019 ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای کردووە، رایگەیاندووە کە دەرماڵەی هاندانی مامۆستایانی زانکۆ لە پشووی هاویندا خەرج ناکرێت. 

ئاماژەبەوەشکراوە، پێشترو لە 22/12/2009، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە پشت بەستووە بە رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی دەرماڵەی هاندان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی سەنتەری شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی لەسەر میلاکی کۆلێژ و پەیمانگاکان، بە بڕی 200 هەزار دیناری مانگانە بۆ مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و بڕی 300 هەزار دیناری مانگانە بۆ مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا.

هاوکات، بڕیارەکەی پێشووتری وەزارەتی دارایی و ئابووری کە بە ئیمزای بایز سەعید تاڵەبانی دەرچووە، لەسەر فەرمانێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران بووە لە 19/10/2009 رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە داوە بۆ مامۆستایانی دەرەوەی سەنتەری شارەکان، ئەوەش بە هەمانگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی بۆ دیاریکردنی بڕی دەرماڵەکە، بەبێئەوەی ئاماژە بەوە بدات کە لە پشووی هاویندا خەرج ناکرێت.


PM:08:39:06/08/2019