پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، منداڵێك به‌هۆی پیاڕژانی ئاوی گه‌رمی سه‌ماوه‌ره‌وه سوتاوه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:00 منداڵێك به‌ناوی (ئ . ئ . ئ) ره‌گه‌زی مێ، ته‌مه‌ن پێنج ساڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی به سوتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی".
ئاماژەبەوەشکراوە، به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، منداڵه‌كه‌یان خۆی كێشاوه به سه‌ماوه‌ردا و ئاوی گه‌رمی پێدا رژاوه به‌و هۆیه‌شه‌وه سوتاوه، كه به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه سك و سنگ و هه‌ردوو قاچه‌كانی سووتاون، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.