منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی مەهاباد لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە گیانی لە دەست دا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕایگەیاند" رۆژی دووشەممە 5ی ئابی 2019، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی محەمەد ئیبراهیمی، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەستدا".
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد ئیبراهیمی تووشی پهتای ئهنفلۆنزا بووە و دوای ئەوەی بنەماڵەکەی گەیاندوویانە نەخۆشخانەی ناوەندیی مەهاباد، بە هۆی لێدانی دەرزییەکی هەڵە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە تا ئێستا چەندین کەس بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵە و دەرمانی خراپەوە گیانلەدەست دەدەن لە شارەکوردییەکان.