بۆ هاوسەران: باشترین کات بۆ دروستبوونی منداڵ چ کاتێکە؟

زۆرکات هاوسەران کێشە و گرفتیان بۆ دروستدەبێت کاتێک بیانەوێت منداڵ درووستبکەن، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ تەندرووستی کەسەکان، باری دەروونی، سیستمی خۆراک، پەیوەندی و خەوتنی نێوان هاوسەرەکان.

پسپۆران و پزیشک و شارەزایان، ئەندامی زاوزێ و هێلکەدانی خانمان بە گرنگترین و سەرەکیترین هۆکار دەزانن بۆ درووستبوونی منداڵ.

سووڕی مانگانە لەخانمێکەوە بۆ یەکێکیتر دەگۆڕێت، شێوە سرووشتیەکەی بریتیە لە ٢٦ یان ٢٨ یان ٣٠ ڕۆژ جارێک، درووستبوونی هێلکە لە سەرەتای سووڕی مانگانەوە دەستپێدەکات، لەڕۆژی ١٣یان ١٤ یان ١٥هێلکە ئامادەیە بۆ پیتاندن.

خانمان لە ڕۆژی ١٣، ١٤، ١٥ ی مانگەکەیاندا هێلکەی باش و ئامادەیان هەیە بۆ پیتاندن و درووستبوونی منداڵ، پێویستە هاوسەران لەو کاتەدا پرۆسەی پیتاندن ئەنجامبدەن.

هەندێک لەو نیشانانەی ئاماژەن بۆ ئامادەبوونی هێلکە بۆ پیتاندن لە خانماندا:

 لە ناوەڕاستی مانگدا هەستکردن بە ئازار لەخوار میزەڵدان

زیادبوونی شلە لە ئەندامی زاوزێی مێینە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەتایبەتی دوای جووتبوون


PM:11:32:06/08/2019