ئەنجامدانی سێکسی زۆر هیچ کێشەیەکی نییە بۆیە ئەوکەسانەی حەز بەئەنجامدانی سێکسی
زۆر دەکەن نابێت لەتەندروستی خۆیان بترسن. گەر دەتەوێت بزانیت تۆ کەسێکی ئەم ئارەزووەت
هەیە ئەوا تێبینی ئەم خاڵانە بکە....
ـ هەمیشە ئەنجامدانی سێکست بەلاوە گرنگە
زیاتر لە هاڕێکانت: ئەوکەسانەی ئارزووی ئەنجامدانی سێکسی زۆر دەکەن زیاتر لەو پلانانەی
لەگەڵ هاوڕێکانیدا هەیانە پەیوەست دەبێت پێیەوە گرنگیەکی کەمتر بەوان دەدات وەک لەئارەزووەکەی.
ـ دەتەوێت واز بهێنیت لەبیرکردنەوە دەربارەی سێکس بەڵام ناتوانی.
ـ بۆ ڕزگاربوون لەخەمۆکی و بێتاقەتی پەنا بۆ سێکس دەبەی.
ـ ڕێگەنادەیت هەستەکانت تێکەڵی ببێت: ئەنجامدانی سێکس هەمیشە پەیوەست نییە بەخۆشەویستی
و هەستەکانەوە، ئەوکەسانەی ئەم ئارەزوەیانە زۆرە گوێ بە هەبوونی خۆشەویستی و هەستەکانی
دیکە نادەن تەنها بیر لەئەنجامدانی دەکەنەوە.
ـ هۆکارە بۆ بوونی قەلەقی لە پەیوەندیدا: لەکاتێکدا هیوا خوازی هاوژینەکەشت
بەهەمان شێوەی تۆبێت لەبونی ئەم ئارەزوەدا بەڵام پێچەوانەیە ئەمەش وادەکات توشی قەلەقی
ببیت.
ـ دەبێت هەموو شتێک کە بیری لێدەکەیتەوە.
ـ ئەبێ بەهەموو شتێک کە لەبارەیەوە
دەدوێت.