لە ئاکرێ شەڕ لە نێوان هاولآتیان و هێزە ئەمنییەکان دروستدەبێت

لە گوندێکی نزیک شاری ئاکرێ، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی گوندەکە روودەدات و بریندار هەیە.

سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی لەو ناوچەیە بە سپی راگەیاند لە گوندی گۆجارێ لە نزیک شاری ئاکرێ، لەسەر بیرێکی نەوتی لە ناوچەکە شەڕ لەنێوان خەڵکی گوندەکەو هێزە ئەمنییەکان روویدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات شەڕەکە لەسەر ئەوە بووە کە خەڵکی گوندەکە داوای دامەزراندنیان کردووە لەو بیرە نەوتیەو خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان کردووە، دواتر لەگەڵ پۆلیس پێکدا هەڵبژاون و لە شەڕ دەستەویەخەو شەڕە بەردا، دە کەس بریندار بوون.

تا ئێستا بارگرژی بەردەوامە.




AM:10:49:07/08/2019