ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی چاکسازی و پەیوەندی بەغدا و هەرێم و کارنامەی وەزارەتەکان لە کۆبوونەوەدایە، دوێنێش بە بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ له‌مه‌ودوا پێویسته سه‌رجه‌م داهاتی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان-یشەوە، بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، وه‌زیره‌كانیش ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی داهاتی خۆیان نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی.
سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریداوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری "له‌مه‌ودوا هیچ وه‌زاره‌تێك بۆی نییه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بكات لەنێویاندا داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش کە جاران لە ژێر دەسەلآتی وەزارەتی داراییدا نەبوو".
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، داهاتی وەزارەتی سامانه سروشتییه‌كان كه له كابینه‌ی رابوردوودا ته‌نیا 378 ملیار دیناری ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌بێت له مانگی داهاتوودا به ته‌واوی داهاته‌كه‌ی بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێ بڕیاری چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بدرێت.
بڕیاره‌كەی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵات له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه كه له رابوردوودا به‌شێك له داهاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌پێی رێنمایی و یاسا ده‌چووه سه‌ر هه‌ژماری بانكییان و ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنیان هه‌بوو.
ئەمە هەنگاوێکە لەسەر دەمی کابینەکانی نێچیرڤان بارزانیدا بەو شێوەیە نەبوو، داهاتی سامانە سروشتیەکان نەچووە ژێر دەسەلاتی وەزارەتی دارایی.