پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٧ ی ئاب تەقینەوەیەک لە نزیک شاری قمیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان رووی دا و سێ منداڵی خێزانێک بوونە قوربانی.
میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویان کردەوە " تەقینەوەکە لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-8-2019، لە شارۆچکەی ترپە سپی لە نزیک قامیشلۆ، رووی داوە.
ئەو میدیانە ئەوەش ئاشکرا دەکەن، بەهۆی تەقینەوەکە، سێ منداڵی یەک خێزان گیانیان لەدەست داوە.