دوو پاسداری ئێرانی كوژران

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە لە ڕووبەڕووبونەوەیەكدا دوو پاسداری ئێرانی لە سنووری ئێران و توركیا كوژراون و پاسدارێكی دیكەش بریندار بووە.

ئەمرۆ چوارشەممە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووە، دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیەكدا لەگەڵ گروپێكی چەكدار، لە شاری ماكۆ لەسەر سنووری توركیا كوژراون و پاسدارێكی دیكەش بریندارە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئەو شەڕە‌ لە كاتێكدا روویداوە‌ رۆژی سێشەممە، ئێران و توركیا لە شاری ماكۆی سنووریی، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كردووە بۆ ئەوەی هاوكارییەكانی نێوانیان لەسەر سنوورەكان فراوانتر بكەن.

ئێران و توركیا لە رێوڕەسمی واژۆكردنی یاداشتەكەدا بەپێویستیان زانی رێزی بنەمانی دراوسێیەتی بگیرێت و ئاسایش و ئارامی ناوچە سنوورییەكان بەهاوبەشیی نێوان هەر دوو وڵات بپارێزرێت.



PM:03:14:07/08/2019