حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌نیازه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام بۆچوون و پێشنیازی جیاواز له‌مباره‌یه‌وه هه‌یە.
محه‌مه‌د ئێلخانی، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیاکانی نزیک پارتی ڕاگەیاندووە" بڕیارێكی له‌و جۆره په‌یوه‌سته به توانای دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و نابێت په‌له‌ی لێ بكرێت".
هاوکات وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایە، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه دادپه‌روه‌رانه و یاسایی بێت، پێویسته بخرێته دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای چاكسازی، به‌هۆی ئه‌و تێبینیانه‌ی كه گوایه لە ڕابردوو نادادپەرەری و گه‌نده‌ڵی له‌به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی قەیرانی دارای هەرێمی کوردستانەوە لە 1/1/2016ەوە بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕاگیراوە، ، کە لەنێوان چوار بۆ پێنج ساڵ جارێک دەبێت، کە بەو هۆیەوە ناونیشانی (وەزیفە)کەیان پێ دەگۆڕێت و مووچەکەشیان بۆ زیاد دەکرێت.