به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی ئه‌ڵمانیا كه له پێگەی" arrajol" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م خواردنانه كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی سێكسی پێویستە لایەنی کەم رۆژانە یەکیک لەو خۆراکانە بخورێت.
1-سپێناخ به‌تایبه‌تی و سه‌وزه‌وات ده‌وڵه‌مه‌نده به مه‌گنسیۆم كه بۆ خوێنبه‌ره‌كان به‌سووده، به‌تایبه‌ت له‌رووی ته‌ندروستی سێكسیه‌وه.
2-چا به‌هه‌مان شێوه مادده‌یه‌كی تێدایه به‌ناوی "كایتشین" به‌رپرسه له لایه‌نی ده‌روونی و هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مێشك و چالاككردنی خوێن و توانای سێكسی به‌ڵام چای كیس و ئاماده‌كراوه‌كان ناگرێته‌وه.
3-پرته‌قاڵ یه‌كێكه له میوه كاریگه‌ره‌كان به‌هۆی بوونی برێكی زۆری ڤیتامین سیه‌وه، زۆر به‌سووده بۆ ته‌ندروستس سێكسی.
4-هێلكه برێكی زۆر ڤیتامین بی6 و بی 5 تێدایه، كه زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دوودڵی و یه‌كسانی هۆرمۆنه‌كان.
5-فاسۆلیای سور ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها برێكی زۆر مادده‌ی ریشاڵی تێدایه یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و یه‌كسانكردنه‌وه‌ی لێدانه‌كانی دڵ.
6-سیری عه‌جه‌م یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی "تیستوستیرون" ده‌دات له خوێندا، كه هاوكاره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سێكسی.
7-گوێچكه ماسی كه یه‌كێكه له خۆراكه ئاویه‌كان و برێكی زۆر مادده‌ی كانزای تێدایه، ئاره‌زووی سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر به‌رزده‌كاته‌وه.