تایبەت بە هاوسەران...ئەو خواردنانەی حەزی سێكسی ناھێڵن

زۆرجار دەوترێت كە خواردن پەیوەندی بە سێكسەوە نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە مێشك كۆنترۆڵی ئەو كردارە دەكات و خواردنیش كاریگەری زۆری لەسەر مێشك و تەواوی پرۆسەكان ھەیە. ھەندێك خواردن ھەن كە توانایان ھەیە حەز بۆ جووتبوون لەناوبەرن و زۆر كەمیان بكەنەوە، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

- كحوول زۆر مەترسیدارە و كێشەت بۆ درووست دەكات لە گەشتن بە لووتكەی چێژی سێكسی و ئەوەش حەزت ناھێڵێت.
- گۆشتی سوور بڕێكی زۆر ھۆڕمۆنی تێدایە و ئەوەش دەتوانێت ھاوسەنگی ھۆڕمۆنت تێكبدات و حەزت بۆ سێكس نەھێڵێت.
- نەعنا توانای ھەیە بڕی تێستۆستیرۆن لەپیاواندا كەمبكاتەوە و بەوەش حەزیان لە سێكس نابێت.
- شوكوڵاتە ماددەی كاكاوی تێدایە و یەكێك لە پێكھێنەرەكانی كاكاو دەتوانێت گێژت بكات و حەزی سێكسی نەھێڵێت.
- خواردنی سوورەكراو توانای ھەیە رێژەی سپێرمی ناتەواو لە تۆواودا زیادبكات و ناھێڵێت ژنانیش بەباشی ھێلكەكانیان بپیتێت و حەزی سێكسیش لەناودەبات.

گەنمەشامی ناو مایكرۆوەیڤ خۆی ھیچ كێشەیەكی نییە، بەڵام ئەو كیسانەی تیایدا ھەڵدەگیرێت ماددەیەكیان تێدایە كە كاریگەری لەسەر حەزی سێكسی پیاوان دەبێت



PM:04:04:08/08/2019