بەرپرسی پێشووی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان بە تەوەسەوە سەردانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ لای سەرۆکایەتی حکومەت بە " داهێنانێکی گەورە و بێوێنە ناوزەد دەکات".
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، د. محەمەد عەلی بەرپرسی پێشووی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت" دوێنێ ٧ ی ئاب، لەداھێنانێکی گەورەی بێوێنەدا! سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردوە! زەحمەت نەبێ پێمانناڵێن: لە چ ئەزمونێکی پەرلەمانی نەک پێشکەوتو، بەڵکو زۆر زۆر زۆر دواکەوتوشدا سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەچن بۆلای سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت ؟".
لە درێژەی نووسینەکەیدا، د. محەمەد هەورامی دەڵێت " بۆئەوەی حکومەت سەرکەوتوبێت، پێویستە پەرلەمانێکی بەھێزو چالاک ھەبێ و باسکردنی چاکسازی لەحکومەتدا بەبێ ھەبونی پەرلەمانێکی کارا، درۆیەکی گەورەو تەسفیاتی باڵەکانی حیزبە".
ئەو لە کۆتاییدا دەڵێت" ھەموو ئاماژەکان پێماندەڵێن ئەم خولەی پەرلەمان و سەرۆکایەتیەکەی، کەمترین ڕۆڵیان دەبێت لەچاودێریکردن و لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و کابینەکەی".