لە بارەی پیرۆزبایی جەژن لە رێگای نامەی ئەلکترۆنیەوە هۆشداری دەدرێت


لە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لە بەڵگەی تاوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان هۆشیار دەکاتەوە لە بارەی ئەو لینکانەی کە لە رێگەی نامەی مۆبایلەوە بۆ بەناوی جەژنە پیرۆزەوە بۆیان دەنێردرێت.

لەو راگەیەندراوەی وەزارەتی ناوخۆدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە " ئەو نامانە ڤایرۆسیان تیادایە و لەکاتی کردنەوەی ئەو لینکانەدا مۆبایلەکانتان دەبەزێنن و سەرجەم زانیارییەکانی ناو مۆبایلەکە دەبەن".

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکات، هەر وێنەیەک یان نووسراوێکیان بۆ هاتبوو لێی نووسرابوو کلیک لێرە بکە بۆ بینینی وێنەکە یان وەرگرتنی دیارییەکە، ئەو کلیکە نەکەن بۆ ئەوەی مۆبایلەکانیان لەلایەن هاککەرەکانەوە هاک نەکرێت.



PM:09:06:08/08/2019