بەم ڕەفتارانەدا بزانە هاوسەرەکەت چیتر خۆشی ناوێی

خۆشەویستی پەیوەندیەکی بەهێزە کەیارمەتی بەستنەوەی مرۆڤەکان دەدان وایان لێدەکات هەستی متمانەو ڕێز لەنێوانیان بەهێز ببێت بەڕادەیەک کە بتوانن لەیەکتر تێبگەن و یەکتر قبوڵ بکەن، هەرکات پەیوەندی خۆشەویستی کاڵ بووەوە لەنیوان هاوسەرکاندا ئەوا زۆربەی پەیوەندیەکانیانش بەرەو لەناوچون دەچن.

ئەگەر ئەتوێ بزانیت هاوسەرەکەت خۆشی ناوێیت ئەوا تێبینی ئەم ڕەفتارانە بکە.

ـ هاوسەرەکەت دوردەکەوێتەوە لە پەیوەندی جەستەی

ـ چیتر گوێ بە چارەسەری کێشەی نێوانتان نادات.

ـ لەسەر شتی بچوک بۆڵە بۆڵی زۆر دەکات، واتە شتی بچوک گەورەدەکات.

ـ حەزناکات یارمەتیت بدات.

ـ ئامانجەکانی لەگەڵ تۆدا یەکناگرنەوە.

ـ متمانەت پێناکات.

ـ لەسەر شتی بێسوود لەگەڵت بەشەڕ دێ.

ـ زۆر زەحمەتە لەسەر ئەوشتانە قسەبکات کەبەلای تۆوە گرنگە.

ـ لەکاتی گاڵتەکردندا دەتشکێنێتەوە.

ـ ڕێز لەهاوڕێ و خێزانەکەت ناگرێ.

ـ وادەکات ئەوشتەنانەی لەدوروبەرتن دڵ خۆشت نەکەن.

ـ هەرگیز داوای لێبوردنت لێناکات.

ـ پێت ئەڵێ پێوێستم بە پشووە.

ـ زۆر قورسە بۆی دانیشێت لەگەڵت گفتوگۆیەکی خۆشت لەگەڵدا بکات.

ـ زۆر بەئاسای لێت بێزاردەبێت.

ـ هیچ جیاوازیت لەگەڵ ناکات لەگەڵ کەسانی دیکە.

ـ زۆربەی کاتەکانی بەکەسانی دیکەوە بەسەرئەبات.

ـ ئاگاداری ژیانت نابێ.

ـ قەسە لەبارەی داهاتووتانەوە ناکات.

ـ نهێنیەکانیت پێ ناڵێت.

ـ کاتێک بتەوێت چارەسەری کێشەکانتی لەگەڵ بکەی دەیگۆڕێت بۆشەڕێکی گەورە.

ـ ڕێزی ئەوشتانە ناگرێت کەگرنگن بۆت.

سەرچاوە: Love& Relation



PM:11:42:08/08/2019