تارا رەسوڵ، خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، چەند وێنەیەکی خۆی بە بەرگێکی پیاوانەوە بڵاودەکاتەوە.
تارا رەسوڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی خۆی بە جلوبەرگی پیاوانە بڵاوکردەوەو نووسیوویەتی " ئەم جلە کوردیانەم لەبەرکردووە بەڵام لە ڕاستیدا نازانم چ مۆدێلێکە و چی پێ ئەڵێن ڕەنگە ئێوە باشتر بیزانن هاوڕێیان ؟؟".
تارا ڕەسول کە لە رابردوودا هاوسەرگیری کردووە و لە وڵاتی سوید دەژی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بینەرەکانی سەرسام دەکات و لەپەڕە فەرمییەکەیدا وێنەی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
تارا ڕه‌سووڵ له‌دایكبووی ساڵی1975، له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، ئێستها خاوه‌ن چه‌ندان ئه‌ڵبووم و گۆرانی و كلیپه، دوایین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپێكی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ 25 گۆرانیبێژی كورد به‌ناوی "نه‌سرین به‌هاره"، كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو "تایه‌ر تۆفیق".