جوتیارێكی له شاری ویتن-ی ویلایه‌تی مینیسۆتا-ئه‌مریكا، دوای كۆكردنه‌وه‌ی 250 ئۆتۆمبێلی كلاسیك و 42 ماكینه‌ی كشتوكاڵی،نه‌وه‌كانی و هاورێكانی دوای مردنی سه‌رقاڵن به چاككردنه‌وه‌یان و بڕیاره رۆژانی 9 و 10ی ئۆگه‌ست له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌ست به فرۆشتنیان بكرێت.
جیم گراهام دوای مردنی له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا، زیاتر له 250 ئۆتۆمبێلی كلاسیك جێهێشتووه.
نه‌وه‌كانیشی به‌هاوكاری چه‌ند هاوڕێیه‌كی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه سه‌رقاڵن به چاككردنه‌وه و رێكخستن و نوێكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ زیادكردنێكی ئاشكرا و فرۆشتنیان.
له هه‌ر ئۆتۆمبێله‌ش یه‌ك جۆر براندی تێدایه بۆ نمونه یه‌ك شۆفرلێت – ئیمپالای 1959 ی تێدایه. زیاتریش فۆكسی خستۆته سه‌ر ئۆتۆمبێلی ئه‌مریكی ماركه‌كانی كادیلاك، بیوكس، پلایمۆزس، هدسونز، فۆرد.
له نێویاندا ئۆتۆمبێلی رۆزفێلت سه‌رۆكی ئه‌مریكای تێدایه كه له ساڵی 1934 ده‌ستی كه‌وتووه. هه‌روه‌ها كۆنترین مۆدیلی ئۆتۆمبێل له نێویاندا فۆرد-ی مۆدێلی 1931 پیكابه.
بۆ زیادكردنه‌كه‌ش تا ئه‌مڕۆ 8ی ئۆگه‌ست له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی زیادكردنه‌كه له 30 ویلایه‌ت و 21 ده‌وڵه‌ته‌وه، ژمایهكی زۆر خه‌ڵك ناوی خۆیان تۆماركردووه.
لوقمان غه‌فوور