به پێی گشتاندنی ژماره (3209) له به‌رواری (4ی 8ی 2019)، كه له به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی سلێمانی ده‌رچووه كاتی ده‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه حكومییه‌كان و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكان‌و باوكان بۆ وه‌رگرتنی منداڵه‌كانیان له دایه‌نگه حكومییه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە، به پێی خاڵی ژماره (1)ی ئه‌و گشتاندنه‌کە، ده‌رگای وه‌رگرتنی منداڵ له دایه‌نگه حكومییه‌كان به درێژایی ساڵ له‌سه‌ر پشته بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی خوازیاری خزمه‌تگوزاری دایه‌نگه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان، ته‌نها له مانگی (8)ی هه‌ر سالێكدا نه‌بێت كه وه‌رگرتنی منداڵ تیایدا ده‌وه‌ستێت به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی دایه‌نگه، وەرگرتنی منداڵانیش بە پێی توانا مرۆیی و مادییەکانی دایەنگە دەبێت.
هه‌ر به پێی ئه‌و گشتاندنه له‌سه‌ر دایه‌نگه‌کان پێویست کراوە به پێی توانا ماددی و مرۆییه‌كانییان به به‌رده‌وامی منداڵ وه‌رگرن، ئه‌گه‌ر هات و منداڵێكش نه‌هێنرایه‌وه بۆ ده‌وام، ئه‌وه ته‌نها یه‌ك مانگ مۆڵه‌تی ده‌درێتێ‌و مانگی دواتر شوێنه‌كه‌ی به منداڵێكی تر پڕ ده‌كرێتتەوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، به پێی گشتاندنه‌كه له‌سه‌ر دایه‌نگه پێویستە كه تۆمارێكی تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ی هه‌بێت كه ده‌یانه‌وێت سودمه‌ندبن له دایه‌نگه وه‌ك تۆماری سه‌ره‌و نۆبه‌ی وه‌رگرتنی منداڵ‌و تۆماره‌كه ده‌ستكاری ناكرێت‌و تێبی پێویستی تێدا تۆمارده‌كرێت.
جەختیشکراوەتەوە، دایه‌نگه حكومییه‌كان ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته بۆ ئەو منداڵانه‌ی دایكیان ده‌وامێكی فه‌رمیان هه‌یه له ده‌زگاكانی حكومه‌ت یان له كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌رفه‌تی چاودێری منداڵه‌كانیان نییه به درێژایی هه‌فته‌و ڕۆژانه شه‌ش سه‌عات، واتە مەرجی سەرەکی بریتیە لەوەی دایکی منداڵەکە خاوەنی دەوامێکی فەرمی بێت لە حکومەت یان کەرتی تایبەت.