هونەرمەندێکی کورد تەندروستی ناجێگیرە

گۆرانیبێژی کورد "عەممار کوفی"  لە ئێستا تەندروستی تێکچووەو تەندروستی ناجێگیرە.

عەممار کوفی بەپێی وێنەیەک کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە بارتی تەندروستی جێگیر نیەو داوا دەکەن دوعای زوو چاکبونەوەی بۆ بکەێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت نەخۆشیەکەی چیە.

عەمار کوفی  یەکێک بوو لە بەشداربوانی بەرنامەی (ئەرەب ئایدڵ)، بە ناوی کوردستانەوە بەشداری لەو بەرنامەیەدا کرد، بە زمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی دەگوت و توانی بە دەنگەکەی، ھەوادارێکی باش بۆ خۆی پەیدا بکات، تا ئێستاش چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردووەتەوە.




PM:12:58:09/08/2019