‌پێش ئەوەی بچیتە مانگی هەنگوینی ئەم شتانە ئەنجام بدە

كاتێك هاوسەرگیری دەكەیت پێویستە بیر لە وورد و درشتی هەموو بابەتەكان بكەیتەوە و بۆ ئەوەی شەوی هاوسەرگیری هەست بە بێزاری نەكەیت لەگەڵ هاوسەرەكەت باشتر وایە ئەم كارانە ئەنجام بدەیت .

1-بە تەواوەتی لە پەستانی كاركردن دوور بكەوەرەوە : بۆ ئەوەی بتوانیت مانگی هەنگوینی بەخۆشی و بێ كێشە بەسەر ببەیت سەرەتا بریاری ئەوە بدە بۆ چەندێك لە مانگی هەنگوینی دەمێنیتەوە و دواتر ئەوەندە ڕۆژەی كە پێویستتە دوور بكەوەرەوە لە كاركردن  بۆ ئەوەی كاركردن كار نەكاتە سەر ئەو ڕۆژانەی ژیانت .

2- لەگەڵ خۆت دابنیشە بە تەنها :هاوسەرگیری هەنگاوێكی گرنگی ژیانی مرۆڤە لە قۆناغێك بۆ قۆناغێكی دیكە ئەو كاتەی بە تەنها دادەنیشیت هەوڵبدە پردێك دروست بكە لە نێوان ڕابردوو و داهاتووی خۆت و بیر لە هەموو ئەو خۆشی و ناخۆشیانە بكەرەوە كە بۆت یەتە پێشەوە و ئەگەر پێشتر تەنها خەیاڵی خراپ لەسەر ئەم بابەتە لە مێشكتدا دروست بوو ئەوە باشتر وایە یان قسە لەگەڵ كەسێك بكەیت بۆ ئەوەی ئەم بابەتەت لا شی بكاتەوە یان سەردانی پزیشكی دەرونی بكەیت بۆ ئەوەی ترست لا دروست نەبێت و كێشەت بۆ دروست نەبێت .

3- چارەسەری كێشەكانی ناو خێزانەكەت بكە : ئەگەر هەر كێشەیەك هەیە لەنێوان تۆ و دایكت و باوكت یان هەر كەسێكی نزیكت ئەوە پێش ئەوەی بچیتە مانگی هەنگوینی تەواوی ئەم كێشانە چارەسەر كە و یەكلای بكەرەوە ، چونكە ناو خێزانەكەی خۆت باشترین شوێنە و یارمەتیدەرت دەبن بەتایبەت لە قۆناغەكانی سەرەتای هاوسەرگیری .

4- وێنەیەك بكێشە بۆ داهاتووی پەیوەندی نێوانتان : پێش ئەوەی بچیتە لای هاوبەشی ژیانت ئەو نەخشەیە بكێشە كە دەتەوێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت لە داهاتودا پەیڕەوی بكەن ، و هەموو كات ئەوەشت بیر بێت ژیانی هاوبەش پڕە لە خۆشی و ناخۆشی و كێشە و لە هەموشیان گرنگتر ڕاگرتنی دڵی كەسی بەرامبەرە و مانەوەی خۆشەویستی نێوان خۆت و هاوسەرەكەتە .

5- دوای مانگی هەنگوینی چی دەبێت ؟ پێش ئەوەی بچیتە مانگی هەنگوینیەوە بە تەواوتی ئەو شتانە یەكلا بكەرەوە لەگەڵ هاوسەرەكەت سەردانی كێ دەكەن و كی لە خۆتان نزیك دەكەنەوە و لەكێ دوور دەكەونەوە چونكە بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە لە دوای هاوسەرگیری قورس دەبێت.

6- بڕیاری ئەوە بدەن بەیكەوە داهاتووی منداڵەكانتان چۆن دەبێت و چۆن ئەم بابەتە ڕێكدەخەن :هیچ كەس نیە بزانێت سبەی چی ڕودەدات بەڵام پێش  ئەوەی بچیتە مانگی هەنگوینی لەگەڵ دەزگیرانەكەت باسی ئەوە بكە دەتانەوێت چەند منداڵتان هەبێت و داهاتووی منداڵەكانتان چۆن بێت بۆ ئەوەی دواتر كێشەتان بۆ دروست نەبێت لەسەر ئەم بابەتە .




PM:01:21:09/08/2019