سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئابووری ئێران بەرەو داڕمان دەڕوات و دەشڵێت "تامەزرۆی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریكا".
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی بۆچوونی ئێران سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا دەڵێت: دۆخی ئابووری ئێران زۆر خراپ بووە و ئابووری ئەو وڵاتە بەرەودارمان دەروات.
لە بەشێكی تری تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە لەو بارودۆخەی ئێستا ئێرانی تێدایە ئەو وڵاتە زۆری پێخۆشە و تامەزرۆی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریكا.
پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێران چەندین جار ڕایانگەیاندووە كە لەبەرژەوەندی ئێراندا نییە لەگەڵ ئەمریكا دانوستان بكات.