شاجوانی کوردستان دەستبەرداری قژی دەبێت

شاجوانی 2018ی کوردستان "سانا محمود" لە میانی بەشداریکردنیدا لە پڕۆژەیەکی خێرخوازی دەستبەرداری قژی دەبێت.

لە ڤیدیۆیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە سانا محمود لە میانی بەشداریکردن لە پڕۆژەیەکی خێرخوازی دەستبەرداری قژی دەبێت و دەیبڕێت، ئەوەش وەک ئامادەکاریەک بۆ سەردانکردنی نەخۆشخانەی هیوا کە تایبەتە بە شێرپەنجە.

سانا محمود تەمەنی 22 ساڵەو خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدە، لە 20ی مانگی کانونی یەکەم لەمیانی ئاهەنگێکدا لە شاری هەولێر،کە بۆ کێبڕکێی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، لە نێو 14 کچی بەشدار بوودا توانی پلەی یەکەم بەدەستبێهێنێت.




PM:05:06:09/08/2019