به ڤیدیۆ... یەریڤان نورەدین كلیپە نوێکەی بڵاودەكاتەوه

هونەرمەند یەریڤان نورەدین ناسراو بە " یەریڤان هەڵەبجەیی "نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوكردەوه.

خانمه شۆخ و شەنگی كورد یەریڤان هەلەبجەیی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی ئەمشه و كاتژمێر هه شت له یوتوب لە چه ناڵی " نیت تیفی" به ناوی "یارانم" بڵاوكردەوه، كه باس له مێژووی كارەساتی پێش كیمیابارانی هەلەبجه دهكات.

كلیپه كه له دەرهێنانی ( دیار كوردۆیه)  و میلۆدیكەی ( مه ریوان صەفادینه ) . 

خانمه هونەرمه ند یەریڤان نورەدین له سالی ١٩٩١ له پارێزگای هەلەبجه لە دایكبووه و به شی میوزیكی پەیمانگای هونەره جوانەكانی له سلیمانی تەواو كردووه و، هاوكات ژەنیاری هەریەك له ئامێرەكانی ساز و تار و پیانۆیه، له ١٣/٧/٢٠١٦ یه كه مین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به زاراوه ی كەڵهوڕی بە ناوی "نەچوو" بڵاوكردەوەو له ٢٠ ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٨ دووەمین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناونیشانی تاوانی بێ وەفای بڵاوكردەوه.





PM:10:36:09/08/2019