عادل عەبدولمەهدی باسی ئەو برە پارەیە دەکات کە لە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت


عادل عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەوت رادەستی حکومەتی ناوەندی نەکات، ئەوا پێوستە بەشێک لە بودجکەی ببردڕێت". ( مەبەستی وەک ئێستایە کە مانگانە ٤٥٤ ملیار دەنێرێت بۆ هەرێم).

لە کۆبوونەوەیەکی کراوەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە میدیاکاری بیانی و عێراقی، عادل عەبدول مەهدی، رایگەیاند، دۆسیەی گەندەڵی بەسەدان فایلمان لەبەدەستدایەو کاری تیدا دەکەین، بەڵام مەرج نییە ئەوەی لە میدیا دەوترێت لەسەر گەندەڵی راستبێت، گەندەڵی بەڵگەی دەوێت.
ئەو داوای لە میدیاکاران کرد کە دەستکەوتەکانیش ببیبینن و لەو بوارەدا جەختی لەسەر بواری کشتوکاڵ کردەوە کە جەندان کاری گرنگیان کردووە، هەروەها ئەو بڕە کەمەی کارەبا کە چاکبووە.

لە بەشێکی دیکەی  قسەکانی دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وتی " لە کاتێکدا کە هەرێم نەوت ڕادەست نەکات، ئەوا پێویستە بەشێک لە بودجەکەی دەبڕدرێت".

هەروەها رایەکی راستکردەوەو روونتری کردەوەو وتی "یاسای بودجە جێبەجێدەکەین و مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نابڕین".

باسی لەوەش کرد کە یاسای بوودجەی عێراق باسی ئەوەی نەکردووە کە ئەگەر هەرێم ٢٥٠ هەزار  بەرمیل نەوتەکەی رادەست نەکرد، چی بکرێت.

 



PM:11:06:09/08/2019