قائیمقامی قەزای دوکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



قایمقامی‌ قەزاكەی دوكان رایدەگەیەنێت، لەپێناو سەلامەتی گەشتیاران و هاوڵاتیاندا لە رۆأانی جەژندا هەموو ئامادەكارییەكان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ قائیمقامیەتی‌ قەزای‌ دوكان، کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ جەژنی قوربان و رۆژانی دوایی و بڕیاردان لەسەر چەند رێنماییەك، لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران و ڕەخساندنی كەشێكی گەشتیاری بۆیان، لیژنەی پشكنینی گەشت و گوزاری دوكان ، هەڵسان بە پشكنین و جێگیر كردنی چەندین تابلۆ كە ژمارەی چەند لاینێكی پەیوەندیداری لەسەر دانراوە تا گەشتیاران و خاوەن پڕۆژەكان لەهەر حاڵەت یاخود ڕوداوێك لایەنی پەیوەندیدار ئاگادر بكەنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەك لیژنەی ئەمنی قەزای دوكان و شارەوانی و گەشت و گوزارو تەندروستی دوكان لە یەكەم ڕۆژی جەژن و ڕۆژانی دوایش لە حاڵەتی ئامادە باشیدا دەبن . لەپێناو كەشێكی گەشتیاری گرنگ بۆ ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە ناوچەی گەشتیاری دوكان دەكەن.

لای خۆیەوە سیروان سەرحەد قایمقامی دوكان رایگەیاند "كە تەواوی لیژنەكان، بەپاڵپشتی تەواوەوە كارەكانیان رایدەكەن".

قایمقامی دوكان، داوا لە خاوەن پڕۆژە گشتیاری و خاوەن بەلەمەكان ڕێنماییاكان وەك خۆی جیبەجێ بەكەن و سەرپێچی نەكەن، لە پێناو سەلامەتی گشتیاراندا و گەشتیارانیش پابەندی ڕێنماییە گەشتیارییەكان بن و پاك و خاوێنی ناوچە گەشتیارییەكان بپارێزن.
"


PM:03:59:10/08/2019