بۆ ئەوەی تامێکی جیاواز و خۆشتر بۆ ڕۆژانی جەژن ئامادەبکەیت، مەقلوبە هەڵبژێرە.
پێداویستیەکان:
نیو مریشک یان زیاتر بەپێی خواست، یاخود گۆشت
سێ کوپ برنج
دوو باینجان
چوار پەتاتە
دوو بیبەر
دوو پیاز
چوار تەماتە
خوێ و بەهارارات و لێمەندۆزی بەپێی خواست و ئارەزوو
زەیت
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پێکهاتەکان بیبەر و تەماتە و پەتاتە و پیاز و باینجانەکە پاک دەکەین و بەشێوازی خڕ خڕ یان بەپێی خواست قاشی دەکەین.
دواتر تاوەیەک دەهێنین و بەش بەش سوری دەکەیەنەوە، جگە لەتەماتەکە.
مریشکەکە دەکوڵێنین و ئامادەی دەکەین و برنجەکە دەخەینە ئاوەوە دەیخوسێنین.
پاشان تەماتە و مریشکەکە ڕیز دەکەین لە بنی مەنجەڵەکە، دواتر بیبەر و پیاز و پێکهاتەکانی دیکە تێدەکەین، ئینجا برنجەکە.
خوێ و بەهارات و لیمەندۆزیەکە لە پێنج کوپ ئاودا دەتوێنیتەوە و دەیکەیەن بەسەریدا، دەیخەینە سەر ئاگر تا پێدەگات و دواتر دەتوانی پێشکەشی بکەیت.